بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ ون بین ڕایگەیاند کە گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکا 40 وڵاتی جیهانی کردووەتە ئامانج و بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کارەساتی مرۆیی لە نێو نیوەی دانیشتووانی جیهان.
ناوبراو ئەمریکای بە زلهێزی گەمارۆکان ناو برد و وتی کە ئامارەکان پیشان دەدەن گەمارۆ و سزا سەپێندراوەکانی ئەمریکا بە سەر وڵاتانی دیکە لە ساڵی 2000 تا 2021 لە سەدا 933 زیادی کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی کە گەمارۆکانی ئەمریکا کاریگەری ڕۆخێنەری لە سەر نیوەی دانیشتووانی جیهان هەبووە.
وانگ ون بین وتی: کابینەی پێشووی ئەمریکا بە گشتی 3900 بڕیاری سەپاندنی سزا و گەمارۆکانی هەبووە کە پیشان دەدات ئەمریکا بە شێوازی مامناوەند سێ جار لە ڕۆژدا گەمارۆی وڵاتانی دیکەی داوە.
وتیشی کە بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەمریکا، گەمارۆکان بووەتە سەرەکیترین چەکی سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە./.