جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

ئایا هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت گرێی پرۆسەی سیاسی عێراق دەکاتەوە؟

جام کوردی – ئەو هاوپەیمانییەی کە دەوترێت عێراق لەم قەیرانە سیاسییە دەرباز دەکات، ناوی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە و بەدەر لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان، سوننەکان و دوو لایەنی سەرەکی هەرێمی کوردستانیش لە خۆ دەگرێت، بەڵام ڕەوتی سەدر لە کوێی ئەم هاوکێشەوە دەبینرێت؟

ئه‌یلول 27, 2022
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەیام و تویتی سەرکردەکانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق باس لە هیواداری ئەوان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە ڕێگای ئەو هاوپەیمانییەوە دەکات کە بە ناوی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتەوە بڕیارە گرێ کوێرەی قەیرانی یەک ساڵەی سیاسی لەم وڵاتە بکاتەوە.

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، هاوپەیمانییەکانی عەزم و سەروەری سوننە، پارتی دیمۆکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و فراکسیۆنی بابلیۆنی مەسیحی پێکهاتووە و هێشتا دیار نییە کە ڕەوتی سەدر لەم هاوپەیمانییەدا بەشدار دەبێت یان نە. پرسیار ئەوەیە کە ئایا ئەم بێدەنگییەی سەدر بە واتای بەشدارینەکردنی ڕەوتەکەیە لە کابینەی نوێی عێراق و ئەم بژاردە نوێیە بڕیارە بە بێ سەدرییەکان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە؟

زۆربەی سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەردەوام جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هیچ حکومەتێکی نوێ، بە بێ بەشداری سەدرییەکان بەردەوام نابێت. بە واتایەکی دیکە، ئەگەر موقتەدا سەدر نەرمی نەنوێنێت، تەنانەت لە ئەگەری پێکهێنانی حکومەتی کاتیی کاربەڕێکەر، سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی عێراق دەستەبەر ناکرێت. خاڵێکی گرنگ ئەوەیە کە ئایا هاوپەیمانەکانی سەدر، پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سوننەکان، تا چەندە دەتوانن بەرگەی ئەم دۆخەی عێراق بە هۆی دژایەتیکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت لە لایەن سەدرەوە بگرن؟ پێدەچێت پرسیاری سەرەکی هاوپەیمانەکانی سەدریش ئەوەیە کە تا کەی بڕیارە ئەم قەیرانە سیاسییە بەردەوام بێت؟

میدیاکانی نزیک لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان وەک شەفەق نیوز ئەم خواستەی هاوپەیمانەکانی سەدری بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی عێراق نەشاردووەتەوە.

شەفەق نیوز ڕایگەیاندووە کە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادەی سوننە، ڕۆژی یەک شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ موقتەدا سەدر سەبارەت بە بەشداریی ئەم هاوپەیمانییە لە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت وتووێژی کردووە و بۆچوونی سەدری لە سەر ئەم پرسە وەرگرتووە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە خەنجەر دڵنیایی بە سەدر داوە کە بەشداریی سیادەی سوننە لە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە واتای دژایەتیکردنی سەدر و بۆچوونەکانی نییە.

هەروەها میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە خەنجەر لە ئەگەری بەشداریی کۆتایی لەم هاوپەیمانییەدا، بەدواداچوونی تەواو بۆ داواکارییەکانی سەدر وەک هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات.

هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، مەشعان جبوری سیاسەتمەداری عێراقی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنی لایەنەکانی بەشدار لە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت چەندین بابەتی وەک پابەندبوون بە پەسەندکردنی یاسای لێبوردن، نەوت، کشانەوەی هێزەکان لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش و جێگیرکردنی هێزەکانی دیکە لە شوێنی ئەوان، چارەسەرکردنی دۆسیەی بێسەروشوێنبووەکان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی داهاتوو لە خۆ دەگرێت.

هەواڵی پێکهێنانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە کاتێکدا بڵاو بووەتەوە کە محەممەد شیاع سودانی کاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، شەوی یەک شەممەی ڕابردوو گرنگترین بەرنامەکانی حکومەتی داهاتووی خستەڕوو./.

Previous Post

بەرپرسێکی حزبوڵڵا: ڕژێمی زایۆنیستی هێندە لە ناوچەکە بەردەوام نابێت

Next Post

فەیسەڵ مێقداد: زیانەکانی قەیرانی سوریا 107 ملیار دۆلارە

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
فەیسەڵ مێقداد: زیانەکانی قەیرانی سوریا 107 ملیار دۆلارە

فەیسەڵ مێقداد: زیانەکانی قەیرانی سوریا 107 ملیار دۆلارە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020