بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە بەغدا بانگهێشتی تاران و ڕیاز دەکات پەیوەندییەکانیان بۆ دۆخی ئاسایی و کردنەوەی باڵیۆزخانەکان بگەڕێننەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وتی کە تاران و بەغدا دەرفەتی زۆریان لە پێشە بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانیان و هەر دوو کەرتی حکومی و تایبەت لەم دوو وڵاتە دەتوانن کەڵکی زیاتر لەم دەرفەتانە وەربگرن./.