بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هوشام ڕکابی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە بە بەرەکەتی خودا، کەشتی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەڕێکەوت.
هاوکات ئەندامێکی دەستەی گشتی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی وەک بەشێک لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی کۆتایی لە سەر پێکهێنانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت واژۆکرا.
فادی شمەری وتی کە هاوپەیمانییەکە لە نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی، پارتی دیمۆکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هاوپەیمانی عەزم، سەروەری و بابلیون پێکهاتووە.
ئەو ئەندامەی دەستەی گشتی ڕەوتی حیکمە وتی: هیوادارین وتووێژەکان سەبارەت بە کاندیدی سەرۆک کۆمار تەواو بکرێن و وادەی دەستپێکردنەوەی کار و ڕاپەڕاندنی ئەرکە دەستوورییەکانی پەرلەمانی عێراق دەستنیشان بکرێت./.