بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە ئەمڕۆ دووشەممە 26 ی ئەیلولی 2022 هێرش کراوەتە سەر بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان.
سوپای پاسداران لە درێژەی هێرشەکانی بۆ سەر بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکان ئەمجارە لە درۆن کەڵکی وەرگرتووە.
دوو ڕۆژ بەر لە ئێستاش هێزەکانی بڕیارگەی حەمزە سەید ئەلشوهەدای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕێگای تۆپخانەوە بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکانیان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج./.