بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەعد ئەمریکای بە وڵاتێکی ستەمکار ناو برد کە پەرە بە شەڕ و پیلانگێڕی دەدات و گەلانی ناوچەکە لە دژی یەکتر هان دەدات.
ناوبراو پرسیاری ئەوەیکرد کە بۆ دوژمنان هەوڵی چەککردنی حزبوڵڵا و شێوازی خۆڕاگری دەدەن؟ و وتی: لە بەر ئەوەی کە دەزانن خۆڕاگری ئەو لایەنەیە کە لە ناوچەکە دەمێنێتەوە و لە بەرامبەر دوژمنی زایۆنیستی وەستاوە.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا بە ئاماژە بە کێشەی سنوریی نێوان لوبنان و فەڵەستینی داگیرکراو، وتی: ئێمە کاتێک لە بەرامبەر زاڵمدا ڕاوەستاوین و موڵەتی ئەوە نادەین تا مسۆگەربوونی مافەکانی گەلی لوبنان دوژمن کەڵک لە سەرچاوە غازییەکان وەربگرێت، ئەمریکا بە توڕەیی و ناڕەزایەتییەوە هاتووە و دەستێوەردانی سیاسی لە لوبنان دەکات و دەیەوێت سەرۆک کۆمارێک بە دەسەڵات بگات کە مافی خۆڕاگری بە فەرمی نەناسێت و جێبەجێکاری بڕیارەکانی واشنتن بێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان وتی: ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی هێندە بەردەوام نابێت و سەردەمی زایۆنیستەکان بەندە بە ئیرادەی ئێمەوە و کاتێک ئەوان هەوڵی شەڕی دژ بە خۆڕاگری دەدەن ئێمەش درێژە بە ڕێگای خۆڕاگری و بەڵێنەکانی خۆمان دەدەین./.