بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لە دۆخی ئێستای وێستگەی کارەبای ناوەکیی زاپوریجیا دەڕوانین.
ناوبراو ڕایگەیاند:” هەر زیانێک بۆ سەر ژێرخانەکانی ئەم وێستگەیە، بە ئەنقەست یان هەر شێوازێکی دیکە، دەتوانێت کارەساتێکی گەورەی بۆ دانیشتووانی ناوچەکانی دەوروبەر بە دواوە بێت. جیهان توانای بەرگەی کارەساتێکی ناوەکیی نییە “.
وێستگەکە لە پاش دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیا لە لایەن هێزەکانی ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ کراوە و لە ئێستادا کۆمپانیای ڕووس ئەتۆم بەڕێوەی دەبات. وێستگەی زاپوریجیا یەکێک لە گەورەترین وێستگەکانی ئەورووپا و لە ڕیزی 10 وێستگەی گەورەی جیهاندایە./.