بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی تیرۆریستی پلە یەکی جیهان، وەک بەرپرسانی شکستخواردووی ڕابردووی ئەو ڕژێمە، لە مینبەری نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەڕەشەی لە گەلی ئێران کردووە.
ناوبراو وتی: ئەم شێوازە هەمیشەییەی سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا بۆ هەڕەشەیە و هیچیان پێناکرێت.
کەنعانی ڕایگەیاند: ئێران ئەوەی سەلماندووە کە لە ئەگەری هەر دەسدرێژییەک، دەستبەجێ وەڵامی توند و کاریگەری دەبێت./.