بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد موسەوی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێنەی شەهید سولێمانیی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرز کردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئایا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەم کارە دەکات و وێنەی شەهید ئەبومەهدی موهەندیس بەرز دەکاتەوە یان ئەوەی کە خۆبەدەستەوەدان بۆچوونێکی دیکەی هەیە؟
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە حەفتا و حەوتەمین دانیشتنی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەرزکردنەوەی وێنەی شەهید قاسم سولێمانی وتی: ئەو کەسەی کە لە ڕێگای ئازادیی گەلانی ناوچەکە شەهید کرا و سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بەڵگەی ئەم تاوانەی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد.
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وتی: بەدواداچوون بۆ ئەم تاوانەی کە سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دانی پێدا ناوە، خزمەتە بە مرۆڤایەتی./.