بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن کە سەردانی واشنتنی کردووە، لە کۆبوونەوەی لە گەڵ برێت مەکگۆرک ڕێکخەری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، وتی کە ئاشتی لە ناوچەکە تەنیا بە کۆتایی هاتنی داگیرکاریی ڕژێمی ئیسرائیل و دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پێی سنورەکانی 1967 مسۆگەر دەبێت.
ناوبراو وتی کە مسۆگەربوونی ئاشتی پێویستی بە ڕاگرتنی کردەوە نایاساییەکانی ئیسرائیلە کە دەرفەتی ئاشتی و ئەگەری جێبەجێکردنی ڕێگاچارەی دوو وڵاتیی لە ناو بردووە.
سەفدی لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، ڕێکەوتنێکی واژۆ کردووە کە بە پێی ناوەڕۆکەکەی، یارمەتی دارایی یەک ملیار و 450 ملیار دۆلاریی ئەمریکا بۆ ئەردەن تا ساڵی 2029 درێژ دەکرێتەوە./.