بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بە بۆی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) بە هەموو شێعەکان، گەلی عێراق، جیهانی ئیسلام و ئازادیخوازانی جیهان، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەمساڵ ڕۆڵیان هەبووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕۆڵی گرنگیان لە دابینکردن و پاراستنی ئاسایشی زیارەتکاراندا هەبووە.
فەیاز هەروەها دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەرانی سەرجەم بارەگا پیرۆزەکان، دیوانی وەقفی شێعە، پارێزگاکان، بە تایبەت پارێزگای کەربەلا و لە هەمووش گرنگتر لەوانە کرد کە خزمەتیان بە زیارەتکارانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) پێشکەش کردووە./.