بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق لە پەیاماکەیدا ڕایگەیاند کە هیچ زمانێک ناتوانێت وەسفی گەورەیی و بێهاوتایی میواندارییەکەی گەلی عێراق بکات.
ناوبراو لەو پەیامەدا کە لە ڕێگای هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند کە هیچ زمانێک ناتوانێت وەسفی گەورەیی ئەو میواندارییە ڕاستەقینە و بەخشندەییە بێهاوتایە بکات کە گەلی عێراق پێشکەشی زیارەتکاران و میوانانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێنیان کرد، لە گەڵ ئەو هەوڵانەی کە حکومەتی عێراق و هێزە ئەمنییەکان لەم ڕێوڕەسمەدا خستیانەگەڕ.
باڵیۆزی ئێران لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە دەربڕینی دەستخۆشی بەس نییە، تەنیا ئەوەی لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە کە ئەم دیارییە لە عێراق وەربگرێت و پێگەی خۆی لە نێو گەلاندا بەرز بکاتەوە./.