بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا هاتووە: هاوکات لە گەڵ کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی حەزرەتی ئیمام حوسێن (ع)، باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بە ئەرکی خۆیی دەزانێت سوپاس و پێزانین و دەستخۆشی خۆی ئاراستەی وڵاتی دۆست و برادەری کۆماری عێراق، مەرجەعەکانی باڵا، سەرجەم دانیشتووانی میواندۆستی عێراق، بەرپرسانی بەڕێزی بارەگا پیرۆزەکان، ناوەندە خزمەتگوزارییەکان، هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس، حەشدی شەعبیی تێکۆشەر، هێزەکانی دژە تیرۆر، کۆمەڵەی مانگی سوری کۆماری ئیسلامی ئێران، فەرمانبەرانی کەرتی تەندرووستی، پۆلیسی پاسەوانی سنور، هێزە خزمەتگوزارەکان و فەرمانبەرانی خاڵە سنورییەکان، پەیامنێران و میدیاکاران و سەرجەم عاشقانی ڕێبازی ئیمام حوسێن (ع) کە لە ماڵەکانی خۆیان پێشوازییان لە زیارەتکاران کرد، هەروەها ئەوانەی کە بە هەر شێوازێک ڕۆڵیان لە هاوکاریکردن و بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسم و حەماسەتە گەورەیە هەبووە، بکات.
باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە: ئەمە گەورەترین گردبوونەوەی مرۆیی جیهانە کە بێگومان بە هۆی بەرەکەتی بوونی گەورەی شەهیدان، ئیمام حوسێن (ع)، مسۆگەر بووە و بە بێ بوونی زیارەتکاران کە پشوودرێژیی ئەوان لە پێناو عەشقی حوسێنی ناوبانگی جیهانیی هەیە، بە ئامانجی کۆتایی نەدەگەیشت، بەم بۆنەوە سوپاس و دەستخۆشی لە سەرجەم زیارەتکارانی ئازیزیش دەکەین./.