بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ئیدانەی هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی کرد بۆ سەر فڕۆکەخانە و باشوری شاری دیمەشق.
ناوبراو لەو بەیاننامەیەدا وتی کە بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق دەکەین کە بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج سەربازی سوپای سوریا.
حەماس هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر دیمەشق بە درێژەی تاوانەکانی ئەو ڕژێمە لە ناوچەکە ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تەل ئەبیب لە گەڵ سوریایە./.