بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەبار مەعموری ڕایگەیاند کە کەمپی هولی سوریا بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گرنگییەکی زۆری هەیە.
ناوبراو وتی: کەمپی هول پلانێکی دەزگا هەواڵگرییەکانی بێگانەیە بە تایبەت ئەمریکا لە پێناو بەردەوامی ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
مەعموری وتی: ئامانجی ئەمریکا ئەوەیە کە ئەم کەمپە وەک کارتی مسۆگەرکردنی ئامانجە ستراتیژییەکانی بەکار بێنێت تا بەرژەوەندییەکانی دابین بکات، بەڵام عێراق کەوتووەتە بەردەم مەترسیی 20 هەزار تیرۆریستی نیشتەجێکراو لە کەمپی هول.
ئەو سەرکردەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی وتی کە کەمپی هول بووەتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی جیهان بە گشتی کە ڕاستەوخۆ لە لایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت.
وتیشی کە ژمارەیەک لەو تیرۆریستانەی کە بەم دواییانە دزەیان کردووەتە خاکی عێراق، لە کەمپی هولەوە هاتبوون./.