بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمساڵ زیاتر لە 20 ملیۆن زیارەتکار بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمەی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) سەردانی کەربەلایان کردووە کە 5 ملیۆن کەسیان زیارەتکاری بیانی بوون.
ناوبراو وتی کە هێزێکی ئەمنی زۆر ئەرکی پاراستنی ئاسایشی ڕێوڕەسمی چلەیان لە ئەستۆ بووە.
یەحیا ڕەسوڵ وتی کە هێزی ئاسمانی عێراق بە شێوازی 24 کاژمێری چاودێری دۆخی ئەمنی کەربەلا دەکات./.