بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەناتۆلی ئەنتۆنۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا سەبارەت بە هەر هاوکارییەکی ئۆکرانیا کە بگاتە شەڕی ڕاستەوخۆی واشنتن و مۆسکۆ، هۆشداریی دا.
ناوبراو وتی: ئەگەر ئۆکرانیا مووشەکی دوورهاوێژ وەربگرێت و هێرش بکاتە سەر ڕووسیا، ئەمریکا پێی ناوەتە شەرێکی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئێمە.
باڵیۆزی ڕووسیا وتی کە ئۆکرانیا هەوڵی دەستخستنی مووشەکی ATACMS ی ئەمریکیی داوە و ئەگەر ڕادەستی بکرێت شارە گەورەکانی ڕووسیا و هەروەها ژێرخانەکانی کەرتی گواستنەوە و پیشەسازی هەڕەشەی ڕووخانیان لە سەر دەبێت و ئەم سیناریۆیەش بە واتای دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شەڕی دژ بە ڕووسیا دەبێت./.