بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە 15 ی ئەیلولی 2022 لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ ئۆزبەکستان لە گەڵ شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان کۆبووە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هاوخەمی خۆیی بە بۆنەی گیان لە دەستدانی ژمارەیەک لە دانیشتووانی پاکستان بە هۆی لافاوەکەی ئەم وڵاتەوە دەربڕی و وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و پاکستان گرنگە و بۆ پەرەپێدانیشی سنورێک دانانێین.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا پێشوازییان لە هاوکاری هاوبەش لە بواری وزەدا کرد و لە سەر ئەوە گەیشتنە ڕێکەوتن کە لێژنەیەکی هاوبەش بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی پرۆژە پەیوەندیدارەکان بە کەرتی وزەوە پێک بهێندرێت./.