بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەمیم بن حەمەد بن ئالی سانی میری قەتەر لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ میدیایەکی فەرەنسی وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە.
ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی قەتەر و ئێران وتی: ئێران بۆ ئێمە وڵاتێکی گرنگە، ئێمە پەیوەندییەکی مێژووییمان لە گەڵ یەکتردا هەیە و زیاتر لەمەش، لە کێڵگەیەکی گازیی سەرەکی، لە گەڵ ئێران هاوبەشین.
میری قەتەر وتی: ئێمە سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و ئێران هانی وتووێژ دەدەین، ئاساییە کە ناکۆکی هەبێت بەڵام ئێمە دەبێت بە بێ دەستێوەردانی دەرەکی کۆببینەوە و سەبارەت بەم ناکۆکییانە ڕاستەوخۆ پێکەوە وتووێژ بکەین./.