بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم چوارچێوەدا ڕێکەوتنی پەرەپێدانی هاوکارییە دووقۆڵییەکان لە نێوان وەزارەتی نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزارەتی وزەی کۆماری ئازەربایجان و هەروەها ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنی گومرکیی کاڵا لە نێوان جێگری دیپلۆماسیتەی ئابوریی وەزارەتی دەرەوە و سەرۆکی کۆمیتەی گومرکیی کۆماری ئۆزبەکستان واژۆ کرا.
هەروەها ڕێکەوتنی هاوکاری هاوبەش لە بواری وەرزشی، هاوکاری هاوبەش لە بواری کشتووکاڵ و زانستی لە نێوان هەر دوو وڵات واژۆی لە سەر کرا.
ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی تەندرووستی ئێران و ئۆزبەکستان، ڕێکەوتنی هاوبەش بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتی لە ڕێگای بەندەری چابەهاری ئێران، پلانی هاوکاریی نێوان وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئۆزبەکستان لە ڕیزی ئەو ڕێکەوتنانەدا بووە کە لە سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ ئۆزبەکستان واژۆی لە سەر کراوە.
لە درێژەدا بەیاننامەی هاوبەشی سەرۆک کۆمارانی ئێران و ئۆزبەکستان واژۆ کرا./.