بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم ڕۆژی چوارشەممە 14 ی ئەیلولی 2022 لە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی ڕووسیا لە گەڵ ناوبراو، وتی: لایەنە سیاسییەکان لە پێناو چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی کە کاریگەری لە سەر بژێوی ژیانی خەڵک دادەنێت، هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن.
ناوبراو جەختی لە سەر پێویستی هاوکێشەیەک کردەوە کە تێیدا هەمووان بەشدار بن و داواکارییەکانی گەلی عێراق لە ڕێگای پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانییەوە مسۆگەر بکەن کە بتوانێت خزمەتگوزاری و هەلی کار دابین بکات.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی وتی کە قەیرانی سیاسی عێراق چارەسەر دەبێت، بە مەرجێک کە ئیرادەی پێویست لای لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەم مەبەستە بوونی هەبێت و هەمووان بە ڕێزگرتن لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی عێراق لە ئاستی داواکارییەکانی خۆیان دابەزێنن./.