بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە و سوپاس و پێزانینی خۆیی بە بۆنەی پێشوازی و میوانداری عێراقییەکان لە زیارەتکارانی ڕێپێوانە مەزنەکەی ئەربەعین ڕاگەیاند.
ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە هیوادارم خودای گەورە پاداشتی ئەم خزمەتگوزاری و چاکەیە بۆ زیارەتکارانی ئیمام حوسێن (ع) لە هەر دوو دونیا بە باشترین شێواز بە ئێوە بداتەوە.
پێشتریش باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا و فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەستخۆشییان لە میوانداری عێراقییەکان کردبوو./.