بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بەشداریی لە ڕێپێوانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) کرد و سەنتەری خزمەتگوزارییەکانی ” ندا الاقصی ” ی لە عەمودی 833 ی ” طریق الحسین ” بەسەرکردەوە. لەو سەنتەرەش وێنەی شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و چەندین شەهیدی دیکەی خۆڕاگری و هەروەها وێنەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبینرێت و لیوا قائانیش لە گەڵ چالاکوانانی فەڵەستینی لە نزیکەوە وتووێژی کرد.
ناوبراو هاوڕێ لە گەڵ زیارەتکاران بەشداریی لە ڕێپێوانە مەزنەکەی ئەربەعین کرد./.