بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید مەجید میرئەحمەدی ئەمڕۆ دووشەممە 12 ی ئەیلول ڕایگەیاند کە بە پێی دوایین ئامار تا کاتژمێر 6 ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، نزیکەی 2 ملیۆن و 650 هەزار زیارەتکار لە سنورەکانی ئێرانەوە سەردانی عێراقیان کردووە.
ناوبراو وتی کە تا ئێستا 830 هەزار کەسیش لە عێراق بۆ ئێران گەڕاونەتەوە.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە وتی کە لە ئێستادا کێشەیەک لە سنورەکانی ئێران و عێراقدا نییە و هاتووچۆی زیارەتکاران بە ئاسانی بەڕێوە دەچێت.
وتیشی کە ئەمساڵ سەرەڕای گەرمبوونی هەوا، حەشیمەتێکی ملیۆنی لە ڕێگای نەجەفەوە تا کەربەلا ڕێپێوانی ئەربەعین دەکەن و دوژمنانی ئیسلام و یەکڕیزیی موسڵمان لەمە نیگەرانن و بۆ ئەمەش پەنایان هێناوەتە پیلانگێڕی بە تایبەت لە میدیاکان تا بتوانن زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان گەلانی ئێران و عێراق بگەێنن./.