بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پزیشکان ڕێنمایی ئەوە دەکەن کە هەندێک کەس دەبێت هەر 6 مانگ جارێک پشکنینی خوێن بکەن بۆ دڵنیابوون لە تەندرووستی گورچیلەکان. ئەوانە کێن؟
ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
ئەو کەسانەی پەستانی بەرزی خوێنیان هەیە.
ئەو کەسانەی لە خێزانیاندا توشبووی نەخۆشیی گورچیلە هەیە.
ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە.
ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە.
ئەو کەسانەی جگەرەکێشن.
ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 45 ساڵ زیاترە.
نیشانەکانی سستبوونی گورچیلە لە کاتێکدا دەگاتە قۆناغی پێشکەوتوو، بەم شێوازەیە:
ئاوسانی قاچەکان.
نەمانی حەزی خواردن.
هەستکردن بە ماندووێتی.
کەمبوونەوەی تەرکیز.
دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە./.