جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

دەستکەوتی زێڕینی سینەمای ئێران لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز”

جام کوردی – سینەمای ئێران و هونەرمەندانی ئەم وڵاتە دەستەکەوتی زێڕینیان لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" مسۆگەر کرد.

ئه‌یلول 11, 2022
in کەلتوری
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەفتا و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” بە ناونیشانی کۆنترین ڕووداوی سینەمایی جیهان بە سەرۆکایەتی “ئاڵبێرتۆ باربێڕا” Alberto Barbera ڕۆژی 31ی ئۆگۆستی 2022 بە نمایشی فیلمی سینەمایی “نۆیزی سپی” White Noise لە دەرهێنانی “نۆئا بائۆمباک” Noah Baumbach بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد.

فێستیڤاڵی ڤێنیز بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە بەشەکانی پێشبڕکێی، لەوانە: “پێشبڕکێی سەرەکی”، “کورتە فیلم”، “ئاسۆکان” Orizzonti، “هەفتەی ڕخنەگران”، “گەشەکردنی ڤێنیز” و هەروەها بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ “نمایشی بەرهەمە بڵیندەکان”، “نمایشی تایبەت”، “ئاسۆکانی ئکستڕا” Orizzonti Extra، “کالێجی دوو ساڵانەی سینەما” و چەندین بەشی دیکە تاکوو ڕۆژی شەمە 10ی سێپتەمبەری 2022 لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا بە نمایشی ٢٣ فیلمی بەشداربوو درێژەی هەبوو.  

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم خولەی فێستیڤاڵ بە کاترین دنۆ ئەکتەر و پۆل شرەیدێر دەرهێنەری ناسراو، خەڵاتی ‘شێڕی زێڕین’ کە خەڵاتی سەرەکیی فیستیڤاڵەکەیە پێشکەش کرا.

سینەمای ئێران بەشدارییەکی بەرچاوی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” هەبوو.

موحسن تەنابەندە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی بەشی ئاسۆکانی بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی شەڕی جیهانی سێهەم لە دەرهێنانی هومەن سەیدی بەدەستهێنا.

تەنابەندە ئەم خەڵاتەی پێشکەش بە هاوسەرەکەی کرد کە لە کاتی بەرهەمهێنانی فیلمەکەدا دووگیان بوو.

ئەکتەرە ئێرانییەکە هەروەها خەڵاتەکەی پێشکەش بە کۆمەڵگای کرێکاریی ئێران کرد.

هەروەها خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی ئاسۆکان پێشکەش بە فیلمی  شەڕی جیهانی سێهەم  لە دەرهێنانی هومەن سەیدی کرا.

سەیدی خەڵاتەکەی پێشکەش بە گەلی ئێران کرد.

لە فیلمی شەڕی جیهانی سێهەم، موحسن تەنابەندە، نێدا جوبرەئیلی، مەهسا حێجازی، نەوید نۆسرەتی، لوتوفڵڵا سەیفی و حاتەم مەشموولی رۆڵیان بینیوە.

فیلمی سینەمایی “ورچ نییە” لە دەرهێنانی “جەعفەر پەناهی” کە بەشداریی لە بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی” حەفتا و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” کردبوو، خەڵاتی تایبەتی لێژنەی داوەرانی مسۆگەر کرد.

هونەرمەندانی ئێرانی لە ڤێنیز هەروەها بەشدار بوون لە لێژنەی داوەران و لەیلا حاتەمی خانمە ئەکتەری زۆر بەناوبانگی ئەم وڵاتە ئەندامی لێژنەی داوەران بوو.

ڕۆژنامەڤانانی سینەمایی ئیتاڵیا لە پەڕاوێزی فێستیڤاڵی ڤێنیزدا خەڵاتی ساڵانەی “ژن لە سینەما”یان پێشکەش بە لەیلا حاتەمی کرد.

حاتەمی خانمە ئەکتەر و دەرھێنەری ئێرانی، کچی دەرھێنەر عەلی حاتەمی و ھاوسەری ئەکتەر؛ عەلی موسەففایە.

ناوبراو چەندان خەڵاتی فێستیڤاڵە نێوخۆیی و جیھانییەکانی بەدەست ھێناوە.

Previous Post

پۆستەری “ورچ” لە دەرهێنانی “جەعفەر پەناهی” لە فێستیڤاڵی “ڤێنیز” بڵاوکرایەوە

Next Post

کتێبی ڕەخنەی دەروونشیکاری لە دەقی «کاکی»ی عەبدوڵڵا پەشێو دا بڵاوکرایەوە

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
کتێبی ڕەخنەی دەروونشیکاری لە دەقی «کاکی»ی عەبدوڵڵا پەشێو دا بڵاوکرایەوە

کتێبی ڕەخنەی دەروونشیکاری لە دەقی «کاکی»ی عەبدوڵڵا پەشێو دا بڵاوکرایەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020