بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بە یاوەری شاندێکی باڵای ئەم بزوتنەوەیە سەردانی ڕووسیای کرد، سەردانەکەش لە سەر بانگهێشتی فەرمی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بووە.
بڕیارە شاندەکەی حەماس لەم سەردانەدا لە گەڵ سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
شاندەکەی حەماس پێکهاتووە لە ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی و موسا ئەبومەرزوق و ماهر سەلاح لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەکە.
تاهیر نونو ڕاوێژکاری میدیایی ئیسماعیل هەنیە ڕایگەیاندووە کە سەردانی شاندی باڵای حەماس بۆ مۆسکۆ چەند ڕۆژە دەبێت و ئامانج لە سەردانەکەش دیاریکردنی ئاسۆی بەردەم پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بەرژەوەندی ئامانجەکانی گەلی فەڵەستینە./.