بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلیڕەزا موقەدەسی لە میانەی بەسەرکردنەوەی خاڵی سنوریی پەروێزخان، بە ئاماژە بە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لەم خاڵە سنورییەدا وتی: لە 5 مانگەی سەرەتایی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی، 322 ملیۆن دۆلار کاڵا بە کێشی 753 هەزار و 89 تەن لەم خاڵە سنورییەوە هەناردەی عێراق کراوە.
ناوبراو وتی کە پێویستە بە هاوئاهەنگی و هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان ژێرخانەکانی خاڵی سنوری پەروێزخان باشتر بکرێت.
سەرۆکی ڕێکخراوی گومرۆکی ئێران وتی: هەندێک بڕیاری پێویست بۆ باشترکردنی ژێرخانەکانی پەروێزخان لە بوارە جیایاکان دەرکراوە./.