بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە 8 ی ئەیلولی 2022 بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق.
سەردانەکەی ئەحمەد وەحیدی بە پێی هەندێک کێشە و گرفتی زیارەتکارانی ئێرانییە بۆ سەردانیکردنی عێراق و بەشداری لە ڕێپێوانی ملیۆنیی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (ع).
ناوبراو بڕیارە لە گەڵ هاوتا عێراقییەکەی و هەروەها بەرپرسانی دیکەی ئەم وڵاتە بۆ هاوئاهەنگی زیاتر و ئاسانکاری لە هاتووچۆی زیارەتکارانی ئێرانی کۆببێتەوە./.