بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵی سوریا هەواڵی بیستنی دەنگی چەندین تەقینەوەیان لە لازقیە و حەلەب ڕاگەیاند.
ڕۆژنامەی وەتەن لە سەر زاری پەیامنێرەکەی لە لازقیەوە ڕایگەیاند کە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەم شارەدا بیستراوە. هاوکات پەیامنێری دیکەی وەتەن لە شاری حەلەبەوە ڕایگەیاندووە کە بە هەمان شێوە دەنگی چەند تەقینەوەیەکی لە ئاسمانی ئەم شارەدا بیستووە.
ئاژانسی فەرمی سوریاش ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی فڕۆکەخانەی حەلەبی کردووەتە ئامانجی هێرشێکی مووشەکی.
سانا ڕایگەیاندووە کە سیستەمی بەرگری مووشەکیی سوریا چەند مووشەکێکی ڕژێمی زایۆنیستیی پووچەڵ کردووەتەوە.
چەندین سەرچاوە ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی ئەو مووشەکانە، سێ مووشەک بووە و بەو هۆیەوە باندی فڕۆکەخانەی حەلەب زیانی پێگەیشتووە./.