بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم جەلالی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مۆسکۆ ڕایگەیاند کە لە گەڵ ئەلکسی ددوڤ کۆبووەتەوە و ناوبراو لە زووترین کاتدا وەک باڵیۆزی ڕووسیا لە تاران دەست بە کار دەبێت.
جەلالی ڕایگەیاند کە هەر دوو لا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لە یەکێک لە باشترین قۆناغە مێژووییەکانی خۆیدایە.
جاگاریان نزیکەی 11 ساڵە وەک باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێرانە و ساڵی 2011 نامەی دەستبەکاربوونی ڕادەستی مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئێران کرد.
جاگاریان شارەزاییەکی تەواوی لە زمانی فارسی هەیە و هەڵگری بڕوانامەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە. ناوبراو پێشتریش وەک دیپلۆماتکاری باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە تاران بووە.
جاگاریان پێش ئێران لە وڵاتانی فارسی زمانی ئەفغانستان و تاجیکستانیش بووە./.