بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ڕۆژی چوارشەممە 7 ی ئەیلولی 2022، لە کۆنفرانسێکی ئابوریدا لە گرنگی و بایەخی سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوای لە دژی مۆسکۆ کەمکردەوە.
ناوبراو وتی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە پەراوێزخستنی ڕووسیا سەرکەوتوو نابن و ئێمە بە سەر ئەو شەڕە ئابورییەدا زاڵ بووین.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ئێمە ئێران لە بیر ناکەین و ئەم دۆخە دەرفەتی نوێ بۆ کۆمپانیاکانی ڕووسیا لە پێناو کەڵک وەرگرتنی زیاتر لە بازاڕەکانی ئێران، هیندستان، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دەکاتەوە.
پوتین وتی کە ڕووسیا وڵاتێکی سەربەخۆیە و ئێمە هەموو کات پارێزەری بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆمان دەبین و یەک هێڵی سیاسی سەربەخۆشمان هەیە./.