بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کارین جان پیێەر شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند کە ئەگەر ئێران ئامادەی پابەندبوون بە ڕێکەوتنی ناوەکیی 2015 بێت ئێمەش ئامادەی جێبەجێکردنی هەمان بڕیار دەبین.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە واشنتن بۆ هەموو سیناریۆیەک، گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی یان شکستی دانوستانەکان، ئامادەیە.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتی کە هێشتا چەند ناکۆکییەک لە گەڵ ئێران هەیە و بایدن ڕێکەوتنێک واژۆ ناکات کە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکادا نەبێت./.