بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەیروڵڵا خێرخواز وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان ئەمڕۆ سێ شەممە 6 ی ئەیلولی 2022 لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاند کە لە یەک ساڵی ڕابردوو هیچ پەیامنێرێک لە ئەفغانستان نەکوژراوە.
ناوبراو دانی بەوەدا نا کە هەندێک هەڵسووکەوتی نەشیاو لە گەڵ پەیامنێران هەبووە و وتی کە لە یەک ساڵی ڕابردوو میدیاکان بە پێی پیرۆزییەکانی ئیسلام و کەلتوری ئەفغانی چالاکییان کردووە کە بۆ جیلەکانی داهاتوو گرنگە.
وەزیری ڕۆشنبیریی تاڵیبان وتی کە لێژنەیەک بۆ تاوتوێکردنی کاروباری میدیاکان پێک هێنراوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە کار دەبێت.
هەروەها زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبانیش ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو هیچ میدیایەک لە ئەفغانستان دانەخراوە./.