بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی یسرائیل هیۆم لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی فەڵەستینییەوە ڕایگەیاند کە ڕاپەڕینی سێهەم دەستیپێکردووە.
ڕۆژنامەکە لە سەر زاری سەرچاوەکانەوە ڕایگەیاند کە هێرشەکان لە دژی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی تەل ئەبیب بووەتە سەرەتای قۆناغێکی نوێی گۆڕانکارییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان.
سەرچاوە فەڵەستینییەکان بەو ڕۆژنامەیان ڕاگەیاندووە کە خەڵکی فەڵەستین درێژە بە خەباتی خۆیان لە پێناو ئازادی و گەڕانەوەی خاکی داگیرکراو دەدەن و موڵەتی ئەوەش نادەن خوێنی شەهیدەکانیان بە فیڕۆ بچێت.
لە کەرتی خۆرئاوا هێرشەکان لە دژی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕووی لە زیادبوون کردووە.
زیاتربوونی هێرشی فەڵەستینییەکان بە تایبەت لە دوو شاری نابلۆس و جنین کە سمبولی خۆڕاگرین لە کەرتی خۆرئاوا، زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ڕژێمی زایۆنیستیی نیگەران کردووە./.