بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەسفەهان بە نیوەی جیهان ناسراوە و پارێزگایەکی زۆر جوانی ئێرانە کە لە مێژەوە جێی سرنج و گرنگی خەڵک بووە و لە سەردەمە جیاجیاکاندا لە لایەن دەسەڵاتداران و پاشاکانەوە گرنگی و بایەخێکی زۆری پێدراوە. کۆمەڵە بینایەکی مێژوویی و هەروەها جوانییە سرووشتییەکانی ئەم پارێزگایە وایکردووە کە گەشتیارێکی زۆری ناوخۆیی و بیانی ڕوو لە ئەسفەهان بکەن.
ئەگەر سەردانی ئەسفەهان دەکەن، باخە جوانەکانی ببینن، بە هۆی کەشوهەوای تایبەتەوە ئەسفەهان باخی جوان و ڕازاوەی هەیە کە دەتوانێت کات و ساتێکی خۆش بۆ ئێوە دابین بکات.
تاڤگەکانی ئەسفەهان ببینن، وەک تاڤگەکانی پونە زار، ئاو مەلەخ و شا لەولاک، بە تایبەت لە وەرزی هاویندا دەتوانن چێژ لە سەردانەکەتان بۆ ئەسفەهان وەربگرن.
هەروەها شوێنە سرووشتییەکانی وەک ئەشکەوت و بیابانەکانیش کە لە ئێران بە کەویر ناسراون، دەتوانێت لە ڕیزی بەرنامەی سەردانەکەتان بۆ ئەسفەهان بێت.
شوێنە مێژووییەکانی ئەسفەهان گرنگترین بەشی سەردانی گەشتیاران لە خۆ دەگرێت. وەک سی و سێ پرد کە ئەم شارە بەمەوە دەناسن.
مزگەوتی گشتی و مزگەوتی شێخ لوتفوڵڵا، ئەم دوو مزگەوتەش بوونەتە شوێنێکی گەشتیاری و بە هەزارن کەس ڕۆژانە سەردانی دەکەن.
کۆشکی چل ئەستوون کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی سەفەوییەکان دەگەڕێتەوە و لە نزیکەی دەیەی 1600 ی زائینی درووست کراوە.
کۆشکی عالی قاپوو بە هەمان شێوە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئەسفەهانە./.