بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانایانی بواری پزیشکی لە توێژینەوەکانی خۆیاندا باسی ئەوەیان کردووە کە ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شەکری جۆری 2 بوون توانای ئەوەیان نییە ئەنسۆلینی پێویستیان لە جەستەدا هەبێت و ئاستی شەکر دابەزێنن.
زانایان ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە سەلکی پیاز یان پیازی وشک بە شێوەیەکی بەرچاو ئاستی بەرزیی خوێن و کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا دادەبەزێنێت.
توێژەران ئەو تاقیکردنەوەیان لە جرجدا کردووە و دابەشیان کردووە بە سەر سێ گرووپدا، گرووپی یەکەم 200 گرام، گرووپی دووەم 400 گرام و گرووپی سێهەم 600 گرام پیازیان پێدراوە.
لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە ئاستی شەکر لە گرووپی دووەم و سێیەمدا بە ڕێژەی لە سەدا 50 و تەنانەت ئاستی کۆلیسترۆڵیشیان دابەزیوە./.