بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی سی ئێن ئێن ی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ڕاپۆرتی پۆلیسی سعوودیە باسی ئەوەیکردووە ئەو کەسە توشبووی مادە هۆشبەرەکان بووە و متامفتامین یان شیشەی بەکار هێناوە.
میدیاکانی سعوودیە بەم دواییانە لە سەر پەرەسەندنی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لەم وڵاتەدا هۆشدارییان داوە، ئەوان ئەم دیاردەیان وەک کێشەیەکی ئەمنی و هەڕەشە لە سەر داهاتووی وڵاتەکەیان ناو بردووە.
چوارشەممەی ڕابردوو بەرپرسانی سعوودیە ڕایانگەیاند کە دەست بە سەر گەورەترین باری مادە هۆشبەرەکاندا گیراوە کە لە مێژووی ئەم وڵاتەدا کەم وێنە بووە، ئەویش 47 ملیۆن دانە حەبی ئامفتامین کە لە کۆگایەکی شاری ڕیاز دەستی بە سەردا گیرا.
ئەمەش پیشان دەدات کە سعوودیە بووەتە ناوەندی مادە هۆشبەرەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست./.