بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی بلۆمبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە نزیکەی نیوەی وەبەرهێنەرانی بەریتانی لە سەدا 100 تێچووی کارەبا و وزەیان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.
ئەم قەیرانەش کەرتی وەبەرهێنانی بەریتانیا ڕوبەڕوی ئەو بژاردەیە کردووەتەوە کە ئەگەر هاوکاری بەپەلە نەکرێن، ڕێژەی وەبەرهێنان کەم دەکەنەوە یان کارگەکەیان دادەخەن.
بەرپرسانی بەریتانیا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو ڕوبەڕوی دۆخێکی دژوار و قەیرانی وزە بوونەتەوە و تا ئێستاش چەندین هەنگاویان بۆ پاڵپشتیکردنی بەکارهێنەران هەبووە بەڵام قەیرانەکە لە ئاستێکی وەهادایە کە بەم شێوازە چارەسەر ناکرێت.
ڕێژەی وەبەرهێنانی کارگەکانی بەریتانیا ڕووی لە دابەزین کردووە، لە سەدا 13 ی کارگەکانی ئەم وڵاتە کاتژمێرەکانی کارکردنیان کەمکردووەتەوە و لە سەدا 7 ی ئەوان بۆ ماوەیەکی زۆر وازیان لە وەبەرهێنان و چالاکی هێناوە./.