بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکی پارتی داد و گەشەپێدان لە شاری ئیستەنبووڵ وتی کە ماوەیەکی زۆرە لە سەرتاسەری جیهان سیناریۆی جۆربەجۆر لە دژی موسڵمانان جێبەجێ دەکرێت.
ناوبراو وتی: عێراقیان بە ڕژانی خوێنی دوو ملیۆن مرۆڤ دابەش کرد و دیسانەوە لە دابەشبوونێکی دیکە نزیکیان کردووەتەوە و بە هەمان شێوە لە سوریا نزیکەی یەک ملیۆن مرۆڤ بوونە قوربانی و ئەمڕۆ هەمان یاری درێژە پێدەدەن.
ئەردۆغان وتی کە لە یەمەن تا بالکان و لە فەڵەستین تا ئەفغانستان سیناریۆی جۆربەجۆر بە یەک ئامانجەوە جێبەجێ دەکرێت./.