بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی ئەندامانی کۆڕی جیهانیی ئالوبەیت و میوانانی بەشدار لە حەوتەمین کۆنگرەی پەیوەندیدار، ئەمریکایان بە لوتکەی بەرەی ستەمکاری جیهانی ناو برد و وتیان کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر ئەو بەرەیە سنگی خۆیی کردە قەڵغان و بە پێی دانپێدادانی ستەمکاران، زۆربەی نەخشە و پیلانەکانی ئەوانی ڕوبەڕوی شکست کردووەتەوە.
بەڕێزیان وتیان: لە سەر ئەم بنەما و بڕوایە بوو کە پاڵپشتی لە فەڵەستین لە هەمان ڕۆژانی سەرەتاییەوە کەوتە ڕیزی کار و ئەولەویاتی شۆڕشی ئیسلامی و ئیمام خومەینی (رە) پرسی فەڵەستینیان کردە پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلام و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە سەر ئەم هێڵە سیاسییە دامەزراوە و لە داهاتووشدا وەفادار بەو ڕێبازەی ئیمام دەمێنێتەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستێوەردانی لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا نییە و ئەوەی کە لە لایەن دوژمنانەوە تۆمەتبار دەکرێت بۆ لاوازی و شکستی ئەوان لە ڕێگریکردنی پێشکەوتنەکانی دەسەڵاتی ئیسلامی دەگەڕێتەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان کە داهاتووی ئیسلام، داهاتوویەکی ڕوونە و کۆمەڵەی شێعەش دەتوانێت ڕۆڵی گەورەی تێدا هەبێت./.