بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی 2009 تا ئێستا زیاتر لە 8 هەزار خانووی فەڵەستینییەکانی ڕووخاندووە کە بەو هۆیەشەوە بە هەزاران کەس ئاوارە بوون.
نووسینگەی ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بە گشتی 8 هەزار و 746 خانوو و بینای سەر بە فەڵەستینییەکانی لە ساڵی 2009 تا ئێستا ڕووخاندووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بە هۆی ڕووخانی خانووی فەڵەستینییەکانەوە نزیکەی 13 هەزار کەس ئاوارە بوون و نزیکەی 152 هەزار کەسیش بە هۆی ئەو سیاسەتەوە زیانیان پێگەیشتووە.
ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە پاساوی ڕووخانی خانووەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە زیاتر نەبوونی موڵەتی درووستکردنی بینا بووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەرگرتنی موڵەت بە هیچ شێوازێک بۆ فەڵەستینییەکان ئاسان نییە و بەوان نادرێت.
سیاسەتی ڕووخاندنی خانووی فەڵەستینییەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بۆ ساڵی 1948 دەگەڕێتەوە و تەل ئەبیب لەو کاتەوە زیاتر لە 500 گوند و شاری فەڵەستینی ڕووخاندووە./.