بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی باڵای گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ماوەی 6 مانگی یەکەمی ساڵی 2022 زیاتر لە 4 ملیۆن گەشتیار سەردانی پارێزگاکانی هەرێمیان کردووە.
ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی باڵای گەشتوگوزار ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران و هاووڵاتیانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
ناوبراو وتی کە جیاوازیی کەشوهەوا لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی عێراق وایکردووە کە گەشتیارێکی زۆر سەردانی هەرێم بکەن.
هەرێمی کوردستان بە ناوچەیەکی گەشتیاری لە ئاستی عێراق دادەنرێت و لە بۆنە و پشووەکاندا بە هەزاران عێراقی لە ناوەڕاست و باشوری ئەم وڵاتە سەردانی دەکەن.
زۆربەی گەشتیارەکانیش ڕوو لە پارێزگای دهۆک دەکەن کە لە ڕووی کەشوهەوا و سرووشتەوە جیاوازییەکی زۆری لە گەڵ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقدا هەیە.
تەنیا لە پارێزگای دهۆک 1400 شوێنەرای مێژوویی و ناوچەی گەشتیاری هەیە./.