بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند کە ئەوەی جێی نیگەرانییە، ئەوەیە کە ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج، ژێرخانی مەدەنی گرنگن لە سوریا بە تایبەت فڕۆکەخانەکان.
ناوبراو وتی کە هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سوریا پێشێلکردنی سەروەری ئەم وڵاتە و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
زاخاروا وتی: ئێمە لەو بڕوایەداین کە هەنگاوی دوژمنکارانەی وەها بە هیچ شێوازێک مەترسییە ئەمنییەکانی سەر ڕژێمی زایۆنیستی کەم ناکاتەوە و تەنیا ئاڵۆزییەکان و ناسەقامگیری ناوچەکە زیاتر دەکات.
فڕۆکەخانەی حەلەب 31 ی ئابی 2022 لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە کرایە ئامانج./.