بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەدا دەستەی حەشدی شەعبی پرسە و هاوخەمی بۆ کوژرانی ژمارەیەک لە عێراقییەکان لە ڕووداوەکانی دووشەممە و سێ شەممەی ڕابردووی بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتە بە سەرۆکی ڕەوتی سەدر، سەرکردەکانی دیکەی و گەلی عێراق ڕاگەێندراوە.
لە بەیاننامەکەی حەشدی شەعبیدا بە ئاماژە بە نزیکبوونەوە لە وادەی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (ع) هاتووە: ئێمە بەردەوام ڕێگای گیانفیدایی و خزمەت بەو پرۆژەی کە حەشدی شەعبی بەو بۆنەوە دامەزرا، درێژەپێدەر دەبین و بۆ شکستی هەر پیلانێکی دەرەکی لە ڕێگای پیلانگێڕان و بەکرێگیراوانی ئەوانەوە ئامادەین و جەخت لە سەر بەردەوامی هاوکاری خۆمان بۆ بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی ڕێوڕەسمی پیرۆزی چلەی ماتەمینی حوسێنی دەکەینەوە.
حەشدی شەعبی هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی هەینی ڕێوڕەسمێکی ماتەمینی بۆ کوژراوانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە بەڕێوە دەچێت./.