بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی سابرین نیوز ئەمڕۆ چوارشەممە 31 ی ئابی 2022 ڕایگەیاند کە هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر بەندەرەکانی ئیلات، یافا و حەیفا لە فەڵەستینی داگیرکراو.
ئەو پێگەیە ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە لە خاکی عێراقەوە کراوە و بەو هۆیەوە ماڵپەڕەکانی ئەو سێ بەندەرە داخراون.
پێگەی پەیوەندیدار بە تیمی ئەلیکترۆنیی ناسراو بە ” الطاهرین ” لە عێراقیش هەواڵەکەی بڵاو کردووەتەوە بەڵام بەیاننامەیەکی فەرمیی لە سەر هێرشەکان نەبووە./.