بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەیسەم خزعەلی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە پیلانگێڕیی ئەم دواییەی عێراق لە لایەن بەریتانیا و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارسەوە داڕێژراوە بەڵام بە هۆی مەترسی کاریگەری ئاڵۆزییەکان لە سەر بازاڕی نەوت، وڵاتانی ڕۆژئاوا وازیان لە پاڵپشتی لەم پیلانە هێنا.
ناوبراو وتی: ئەو ئاڵۆزییانەی کە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق دەستیپێکرد و تا ڕۆژی سێ شەممە درێژەی هەبوو، پیلانێک بوو کە لە لایەن ڕۆژئاوا و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبییەوە داڕێژرابوو.
ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە وتی: پاشماوەکانی ڕژێمی بەعسیش ڕۆڵیان لە ئاڵۆزییەکاندا هەبوو بەڵام ڕۆڵی وڵاتانی عەرەبی بە هۆی هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوا کەمبوویەوە.
خزعەلی وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاروباری سیاسی عێراق دەستێوەردانی نەکرد و تەنیا ڕێنمایی و ئامۆژگاریی هەبوو تا لایەنە سیاسییە عێراقییەکان خۆیان کێشە و گرفتەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.
ئەندامی تۆڕی سیاسی و میدیایی الهدف وتی: هەندێک لایەنی دەرەکی بۆ شەڕی ناوخۆیی شێعەکان و گەڕانەوەی عێراق بۆ سەردەمی دیکتاتۆریەت پلانیان داڕشتبوو و مەرجەعیەت ساڵێک بەر لە ئێستا لە سەر ئەم مەترسییە هۆشدارییان دابوو./.