بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحسەن ئیقباڵ بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە تا ئێستا لە لافاوەکەی پاکستان زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە، نزیکەی یەک ملیۆن خانوو زیانی پێگەیشتووە و خەڵک سەروەت و سامانی خۆیان لە دەست داوە.
ڕاپۆرتە پەیوەندیدارەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە لافاوەکەی ئەم دواییەی پاکستان کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر ژیانی 33 ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ئەو وڵاتە داناوە، واتە لە سەدا 15 ی حەشیمەتی 220 ملیۆن کەسیی پاکستان.
ئەو بەرپرسەی حکومەتی پاکستان ڕایگەیاندووە کە بە پێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، زیانەکانی لافاوەکەی ئەم دواییە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار./.