بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئایا ڕژێمی زایۆنیستی توانای بەرگریی لە بەرامبەر هێزەکانی خۆڕاگری و مووشەکەکاندا هەبووە؟ ئایا بە هەڕەشەکردن دەتوانێت ئاسایشی خۆی بپارێزێت؟ ئەمڕۆ هەموو شاهیدی ئەوە دەدەن کە سەرەڕای گەمارۆ توندەکان خەڵکی غەززە چۆن بەرگری لە خۆیان دەکەن، ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر ئەو خەڵکەدا هیچی پێنەکراوە چۆن بەرگەی هەڵمەت و قارەمانێتی تێکۆشەرانی ئێرانی دەگرێت.
ناوبراو وتی: ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی بڕیارێک لە دژی ئێران بدات، ڕەنگە دەرفەتی ئەوەی نەبێت و مەودای نێوان ئەو بڕیارە و جێبەجێکردنی پیشان دەدات کە لەو ڕژێمە شتێک دەمێنێتەوە یان نە؟
ڕەئیسی وتی: ئەگەر ئەوان ناترسن بۆ بە شێوازی نامرۆڤانە شەهید سولێمانییان تیرۆر کرد؟ مەگەر شەهید سولێمانی قارەمانی لەناوبردنی تیرۆریزم نەبوو؟ بۆ ئەویان تیرۆر کرد؟ هەمووان لەم ترسەی دوژمنان ئاگادارن./.