بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید کازم حوسێنی حائیری مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق ڕایگەیاند کە بە هۆی ڕەوشی تەندرووستی و بەرزبوونەوەی تەمەنەوە واز لە کاروباری مەرجەعیەت دێنێت.
ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی شیاوترین کەسایەتین بۆ ڕێبەرایەتی ئۆممەی ئیسلامی و داوای لە لایەنگرانی کردووە کە لێرە بە دوا ببنە شوێنکەوتووی ڕێنماییەکانی مەرجەعی باڵا حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی.
لە بەیاننامەکەی ئایەتوڵڵا حائیریدا هاتووە کە بەردەوامبوونی داگیرکاریی ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق لە گەورەترین حەرامەکانە لای خودای گەورە.
ئایەتوڵڵا حائیری هەروەها ڕایگەیاندووە کە هەر کەسێک بییەوێت بە کەڵک وەرگرتن لە ناوی دوو شەهیدی سەدر ناکۆکی بخاتە ناو خەڵکی عێراق و لە کاتێکدا کە پلەی ئیجتهاد و مەرجەکانی دیکەشی نییە، بیەوێت ڕێبەرایەتی ئائینی لە ئەستۆ بگرێت، لە سەدرییەکان نییە./.